سبەی پێنج شەممە، 23ی نیسان، یەکەمین گەشتی فەرمی هێڵی ئاسمانیی بەسرە لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێدەکات.
سبەی پێنج شەممە، 23ی نیسان، یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانیی بەسرە دەست پێدەکات.
گەشتەکە لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە دەبێت و کاتژمێر 11:10ی بەیانی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
موەفەق شێروانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو هێڵە ئاسمانییە رایگەیاندووە، کە ئێستا دوو فڕۆکەیان لە جۆری Crj 1000 هەیە و یەکەمین گەشتی نێودەوڵەتیی هێڵەکەیان لە 20ی ئایاری 2026 بەرەو تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەست پێدەکات، هەروەها بڕیارە لە مانگی حوزەیران گەشتەکانیان بۆ ئەورووپا دەست پێبکەن.
ئەم هێڵە ئاسمانییە لە ساڵی 2022 دامەزراوە و مۆڵەتی بەکارهێنەری ئاسمانیی عێراق (AOC#11)ی لە دیسەمبەری 2025 وەرگرتووە.
