ترەمپ: گەڕی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران نزیکە

ترەمپ: گەڕی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران نزیکە و ڕەنگە هەینی دەستپێبکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦) ڕایگەیاند، گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە ئارادایە و ئەگەری هەیە تاوەکو ڕۆژی هەینی داهاتوو دەستپێبکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان لەم چوارچێوەیەدا چڕبوونەتەوە.

 ترەمپ جەختی کردەوە، کە لە ماوەی ٣٦ بۆ ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری هەیە “بەرەوپێشچوونی بەرچاو” لە دانوستانەکاندا ڕووبدات.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە کاتژمێرەکانی داهاتوو بڕیاردەر دەبن لە دیاریکردنی ئاراستەی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو ترەمپ بڕیاریدا ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکاتەوە تا ئەو کاتەی تاران پێشنیازی نوێ پێشکەش دەکات و کۆتایی بە گفتوگۆکان دێت.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، گەشتەکەی بۆ پاکستاڕ هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیاربوو بۆ بەشداریکردن بێت لە گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی ئاشتی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە