میدیای ئەمریكی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانی كۆشكی سپییەوە بڵاویانكردۆتەوە، كە تیمی دانووستانكاری ئەمریكا و پاكستان چاوەڕێن ڕێبەری باڵای ئێران بێدەنگی بشكێنێت و ئاشكراشی كردووە، “ترەمپ هێرش دەستپێدەكاتەوە”.
ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، واشنتۆن و ئیسلام ئاباد چاوەڕێن ئەمڕۆ یان دوو ڕۆژی داهاتوو رێبەری باڵای ئێران بێدەنگی بشکێنێت.
دەشڵێت: ئەگەر تاران بەشداری دانوستانەکان نەکات ترەمپ دەست بۆ بژاردەی سەربازی دەباتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ترەمپ پێیوایە لەڕووی سەربازییەوە گەیشتووەتە هەموو ئەو ئامانجانەی، کە دەکرا بەدەست بهێنرێن.
پێشی وایە، “لە ناوخۆی ئێراندا لێکترازانێکی تەواو لە نێوان بەرەی دانوستانکاران و سوپای پاسداراندا هەیە”.
