دەست بەسەر کارگەیەکی ساختەکردنی برنج-دا گیرا

تیمەکانی چاودێری سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستیان بەسەر کارگەیەکی پاکەتکردنی بەهارات و چادا گرت کە کاریان ساختەکردنی برنج بووە لە پارێزگای نەجەف.

ڕیاز مەهدی ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: تیمەکانی چاودێری لە پارێزگای نەجەف توانیویانە دەست بەسەر کارگەیەکدا بگرن کە لە چالاکی فەرمی خۆی لایداوە و دەستی کردووە بە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی فراوانی ساختەکاری بازرگانی لە ڕێگەی ساختەکردنی براندە بازرگانییەکانی برنجی هاوردەکراو.

باسی لەوەشکردووە: کارگەکە برنجی هاوردەکراوی پاکستانی کردووەتە ناو کیسەیەک کە نیشانەی بازرگانی بەناوبانگیان لەسەر بووە، بە مەبەستی چەواشەکردنی هاووڵاتیان و نیشاندانی کوالێتی بەرز، لەکاتێکدا مۆڵەتی کارگەکە تەنها بۆ پاکەتکردنی بەهارات و چا بووە. هەروەها بەرهەمە ساختەکەیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بە نرخێکی بەرز فرۆشتووە و متمانەی بەکاربەریان بە براندە ناسراوەکان قۆستووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکان دەستیان بەسەر تەواوی بڕە دیاریکراوەکاندا گرتووە و ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر ئەو بازرگانانە گرتووەتە بەر کە یاری بە ئاسایشی خۆراکی وڵات دەکەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراکی هاووڵاتیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە