ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، هەرێمی کوردستان 100٪ دوو ئیدارەییە و “لە بنەوە” شتێکی تر هەیە بۆ لاوازکردنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەلرمەنای کوردستان وتی: “بۆچی نا؟”.
ئاماژەشیدا بەوەی ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، ئەگەر هەیە دەنگەکانی پارتی زیاتر بکات.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ڕاشکاوی دانی نا بەوەی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ئیدارەی پارتی و یەکێتیدا دابەش بووە و وتی: “بەداخەوە لە هەرێمی کوردستاندا 100٪ دوو ئیدارەیی هەیە” و وتیشی: “لە بنەوە شتێکی تر هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت”.
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، کەمال کەرکووکی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکومەت لە ئاستێکی باشدا نییە و یەکێتی زیاتر لە دەستکەوتی هەڵبژاردنی خۆی داوا دەکات.
هێشتا بابەتی ئەو چەکانەی کە ئەمریکا دەڵێت هێزێکی کوردی بردوەیەتی، کەمال کەرکووکی ڕایگەیاند، پارتی نە لە نزیک نە لە دوور ئاگای لە بردنی چەکەکان نییە، بەڵام باسی هەندێک کەس دەکرێت و لە ڕۆژنامەکانی دەرەوەدا ناویان هێنراوە، ئەگەر ئەوان نین با بچن سکاڵا لەسەر ئەو ڕۆژنامانە تۆمار بکەن
