کەشناسی: ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری گەواڵە باران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات و شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری باران بارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنووریەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە