بافڵ تاڵەبانی: جەخت لە پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە ساڵیادی 128 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەنەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکەین.

جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو رێبازەی کە لەسەری دەڕۆین.

لەم رۆژەدا، بە رێزەوە لە ماندوبوون و شەونخونی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەکانی پیشەکەیان کارەکانیان بە ئەمانەتەوە رایی دەکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە