ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی دارایی عێراق دەکرێت

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چوار و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ رادەستی دارایی عێراق دەکات.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 21ی نیسان، تیمی تەکنیکی وەزارەتەی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازاری لەگەڵ خۆی بردە بەغداد.

باسی لەوەشکرد: ئەمڕۆ لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە