وەزیری ڕۆشنبیری پەیامێكی بۆ یادی ڕۆژنامەگەری بڵاوكردەوە

 

وەزیری ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە یادی ڕۆژنامەگەری كوردیدا ڕایدەگەیەنێت، ناوچەکەمان لە نێو جەرگەی ململانێ و ئاڵۆزییەکی گەورەدایە، ئەرکی میدیا و میدیاکاران لە هەموو کاتێک قورسترە. لە کاتێکدا کە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بەشێک نین لەو ململانێیانە، پێویستە میدیا ببێتە فاکتەری یەکڕیزی و قووڵکردنەوەی تەبایی، نەک ڕێگەخۆشکەر بۆ پەرتەوازەیی.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم ڕایگەیاندووە، بە ڕۆحیەتێکی نیشتمانییەوە ڕووماڵی ڕووداوەکان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بپارێزن، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و تێکۆشانی ڕێبوارانی ڕێگای ئازادییە، بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

پەیامێک بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە

بەڕێزان، ڕۆژنامەنووسان و قەڵەمە بوێرەکانی کوردستان

کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ڕۆژنامەوان و بواری میدیا..

ڕۆژی 22ـی نیسان، یادی 128 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)ـە لە قاهیرە. ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی لەسەر دەستی میقداد میدحەت بەدرخان دەستیپێکرد، تەنها سەرەتایەکی مەعریفی نەبوو، بەڵکو دامەزراندنی سەنگەرێکی گرنگی بەرگری و مانەوە بوو لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا.

لەم یادە پیرۆزەدا، سڵاوی ڕێز و ئەمەکداری دەنێرین بۆ هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسە پێشمەرگانەی، کە لە سەنگەرەکانی شەڕ و ئاشتیدا بوونەتە دەنگی ڕاستەقینەی میللەتەکەمان، هەروەها سڵاو بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسە خاوەن هەڵوێستانەی، کە پیشەییانە و دڵسۆزانە خزمەت دەکەن.
میدیای نیشتمانی..

ئەمڕۆ، کە ناوچەکەمان لە نێو جەرگەی ململانێ و ئاڵۆزییەکی گەورەدایە، ئەرکی میدیا و میدیاکاران لە هەموو کاتێک قورسترە. لە کاتێکدا کە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بەشێک نین لەو ململانێیانە، پێویستە میدیا ببێتە فاکتەری یەکڕیزی و قووڵکردنەوەی تەبایی، نەک ڕێگەخۆشکەر بۆ پەرتەوازەیی.

ئەرکی ئێوەیە بە ڕۆحیەتێکی نیشتمانییەوە ڕووماڵی ڕووداوەکان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بپارێزن، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و تێکۆشانی ڕێبوارانی ڕێگای ئازادییە، بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا، دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕۆژنامەنووس و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەخوازین. هەمیشە لە پێشەنگی گەیاندنی ڕاستی و پاراستنی بەها نەتەوەییەکاندا بن.

حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
21ـی نیسانی 2026

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە