گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازی لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات

کۆمپانیای بەڕێز، وەک بەشێک لە کارە خێرخوازییەکانی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری قەزای چەمچەماڵ، دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی ئەو شارە ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، پڕۆژەکان دوای کۆبوونەوە و هەماهەنگی هاتووە لەگەڵ نووسینگەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ و گرووپی ڕا، کە پڕۆژەکان بریتین لە:

  • دروستکردنی قوتابخانە: بنیادنانی قوتابخانەیەکی نوێی ١٨ پۆلی لەگەڵ باخچەیەکی ساوایان لەناو پڕۆژەی چەرموو سیتی.
  • بەرەنگاربوونەوەی لافاو: کۆنکرێتکردنی ڕێڕەوی لافاو بە درێژایی ٣٠٠ مەتر لەو شوێنانەی شارەوانی دیارییان دەکات، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و پاراستنی ماڵی هاووڵاتیان.
  • پەرەپێدانی ڕێگاوبان: دروستکردن و فراوانکردنی قەنتەرەیەک لەبەردەم پڕۆژەی چەرموو سیتی بۆ ئاسانکاری هاتووچۆ.

لە ئێستادا کارکردن لە پڕۆژەی قەنتەرەکەدا دەستیپێکردووە، سەبارەت بە قوتابخانە و باخچەی ساوایانەکەش، بڕیارە دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان و پەسەندکردنی نه‌خشه‌كان، ڕاستەوخۆ کارەکانیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە