نوێنەری رابەری ئێران: هەرکات دوژمن مەرجەکانی ئێمەی قبوڵ کرد گفتوگۆ دەکەین

عەبدوڵا حاجی سادقی، نوێنەری رابەری باڵای ئێران لە سوپای پاسداران دەڵێت: لە ئێستادا هیچ دانوستانێک نییە، هەرکات دوژمن مەرجەکانی ئێمەی قبوڵ کرد گفتوگۆ دەکەین.

سادقی بە تەلەفیزیۆنی وڵاتەكەی وت، دوژمن دەبێت دان بەوەدا بنێت ئێمە لە پێگەی سەرکەوتنداین و ئەوانیش لە پێگەی شکستدان.

وتیشی: گەلەکەمان هۆشیارە؛ هەر کاتێک سەنگەرەکەمان لە ژێر ڕێنمایی سەرکردایەتیدا بگۆڕێت لە گۆڕەپانی مووشەکەوە بۆ گۆڕەپانی دانوستان، خەڵک پشتگیری لێدەکەن.

قسەكانی ئەو بەرپرسە لەكاتێكدایە، سبەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت، تا ئێستا شاندی ئەمریکا بەرەو پاكستان بەڕێنەكەوتووە، ئێرانیش وەك وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، “بڕیاری نەداوە بەشداری كۆبونەوەكە بكات”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە