هەوری سوپەرسێڵ و تەرزەی گەورە و مێژوویی هەرێم دەگرێتەوە

 

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی بۆ دۆخی كەشوهەوای هەرێم دەخاتەڕوو، كە پێی وایە ئەم چەند ڕۆژە كاریگەری باران لاواز دەبێت، بەڵام سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەوری سوپەرسێڵ دێتە ئاسمانی هەرێم و شەپۆلی تەرزەی بەهێز دەبارێت.

زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەی چوار شەممە 22\4\2026 باران بارین لاواز دەبێت و ئەوەی دەمێنەوە هەوری ناوخۆییە زیاتر بۆ شاخاوییەکان دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان، ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمایش بەرزدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی هەینی ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت تەنها لەسنوری هەولێر و شاخاوییەکانی ڕانیە ئەگەری تاوەبارانی هەیە بۆ ناوچەکانی تر ئاسایی دەبێت و چوونەدەرەوە گونجاو دەبێت.

وتیشی، “لە 26 تاكو 30ی مانگ شەپۆلێکی زۆرتوندی تەرزەی مێژوویی تەواوی کوردستان دەگرێتەوە و تەرزەکە زۆر قەبارەی گەورە دەبێت لەبەشێک لەناوچەکان ئەگەری لافاو و هەوری بەهێزی سوپەرسیڵ هەیە. هاوکاتیش ئەگەری لافاوی زۆر بەهێزی هەیە”.

ئەو كەشناسی داوا لەتەواوی هاووڵاتیان و تیمەکان دەکات بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو وەک لافاو و زریان و هاوڵاتیانیش خۆیان بپارێزن لەتەرزەی بەهێز.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە