ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارەی چەند مزگەوت و تەکیەیەکی شێواندبوو، ڕاگەیاند.
ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کەسێکی نە ناسراو لە درەنگانێکی شەودا، هەڵی کوتاوەتە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کرا و ناسنامەی تۆمەتەبارەکەمان ئاشکرا کرد.
ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکەمان دەستگیر کرد بەناوی ( ح ، ص ، م ).
دەشڵێت: تۆمەتباری ناو هاتوو، هەمان ئەو تۆمەتبارەیە کە هەڵسابو بە شێواندنی گوڕستانی کریستیانەکان لە قەزای شەقڵاوە و قەزای کۆیە.
