دابەشكردنی دووەم سەبەتەی بەشەخۆراك دەستی پێكرد

 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی دەستی بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ کردووە، بەڵام پڕۆسەی جیاکردنەوەی ناوی هاوسەرە نوێیەکان لە فۆرمی خێزانی راگیراوە تا کاتێکی نادیار.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، کە بریکارەکانی خۆراک دەستیان بە وەرگرتنی بەشەخۆراکی دووەمی هاوڵاتیان کردووە و ماددە خۆراکییەکان گەیشتوونەتە کۆگاکان و رەوانەی لای بریکارەکان دەکرێن.

ڕاشیگەیاند، هیچ کەموکورتییەک لە ماددە سەرەکییەکانی ناو بەشەخۆراکەکەدا نییە و هەوڵ دەدرێت پڕۆسەکە بە خێرایی بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە و دەیانەوێت ناوەکانیان لە فۆرمی دایک و باوکیان جیا بکەنەوە، پڕۆسەکە وەستاوە و ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.

وتیشی، “ئەم راگرتنە تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت و پێویستە هاووڵاتیان چاوەڕوانی رێنمایی نوێ بن بۆ دەستپێکردنەوەی مامەڵەی جیاکردنەوەی ناوەکانیان و وەرگرتنی فۆرمی سەربەخۆی خۆراک”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە