بانکی ناوەندی دۆلار بە 132هەزار بە گەشتیاران و حاجییان دەدات

 

لەرێگەی چەندین بانك و كۆمپانیاوە بانكی ناوەندیی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار بە حاجییان و گەشتیاران دەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە: “سەرجەم داواکارییەکانی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن بە دۆلاری ئەمریکی تەرخانکراو بۆ حاجیان و گەشتیاران و گواستنەوەی بیانی جێبەجێ کردووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن کە ڕێگەپێدراون بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و حاجییان لە ماڵپەڕی فەرمی بانكی ناوەندی بەردەستە، هاتووە: ” ئەمەش دڵنیای دەدات لە ڕۆیشتنی ڕێکوپێکی ڕێکارەکان و ڕێکخستنی کارەکانی فرۆشتن بەپێی ڕێسا دامەزراوەکان.”

بانکی ناوەندیی عێراق لیست و ناوی سەدان بانک و کۆمپانیای تایبەتمەندی فرۆشتنی دۆلاری بە حاجییان و گەشتیاران بڵاو كردۆتەوە.

بڕی ئەو دۆلارەی دەدرێتە حاجییان دوو هەزار دۆلارە و هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دەدرێت.

لەو بڕیارەدا زیاتر لە پێنج هەزار و 100 حاجی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

لینکی ناوەکان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە