پێنج ڕێگا بۆ سەرکەوتنی خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکان

دکتۆر ڕێبوار غریب حمە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان باسی ٥ ڕێگا دەکات بۆ سەرکەوتنی خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکان:

1- خواردنی نانی بەیانی

نانی بەیانی گرنگترین ژەمی ڕۆژەکەیە، لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن خواردنی ژەمێکی دانەوێڵە لە بەیانیاندا ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە کە یارمەتی باشی توانایی وەبیرهێنانەوە و تەرکیزکردن دەدات لەسەر ئەو بابەتەی کە ئەو بەیانیە خوێنراوەتەوە.

2- زوو گەیشتنە قوتابخانە

تاقیکردنەوەکان خۆی لەخۆیدا پڕە لە سترێسی و دوو دڵی و قەلەقی کە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی هەموو شتەکان لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکات،بۆیە ئەگەر زوو نەیەیت بۆ خوێندنگا کەواتە تۆ دواکەوتوویت،بۆیە هەمووکات لەسەر ڕێگا ڕاستەکەبەو بەو پەڕی بڕوا بەخۆ بوونەوە دەست بە تاقیکردنەوەکان بکە.

3- لەو کەسانە دووربکەوەرە کە تووشی قەلەقیت دەکەن.

هەمیشە لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەدا بیر لەو کەسانە بکەرەوە کە دوورت ئەخەنەوە لە قەلەقی و زیاتر لەوانە نزیک بەرەوە کە هێمنیت پێ ئەبەخشن و بەرەو سەرکەوتن دەتبەن.

4- هەوڵدان و ماندووبوونەکانت بەبیر خۆت بهێنەرەوە.

ئەمە ڕێگەیەکی زۆرباشە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەبوون بەخۆت لە کاتێکدا کە بەرەو تاقیکردنەوەکان دەچیت، چونکە وات لێدەکات کە دڵنیایی بەدەست بهێنیت،

5- چەند ساتێک بوەستەو هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە.

مرۆڤەکان کاتێک لە ژێر فشاردا دەبن کەمتر ئەو کاتە هەڵدەسەنگێنن کە لەبەر دەستیاندایە ئەمەش دەبێتە هۆی پەلەکردن و کارێکی وا دەکەن کە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی وەڵام بدەنەوە کە کار دەکاتە سەر نمرەکانیان، بۆیە هەڵمژینی چەند هەناسەیەکی قوڵ وات لێدەکات کە ئارام بیتەوە، لە ڕووی فیسۆلۆجی ئەم کارە دەتوانێت ببێتە هۆی باش بوونی تێکڕای لێدانی دڵ و پەشۆکاوی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە