دارایی عێراق لەبارەی دامەزراندن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بودجەی سێ ساڵە دەکەن کە 150 هەزار هەلی کار دەگرێتەوە، ڕاست نییە..

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیە، تەنیا پەیوەندی بە گرێبەستەکانی پارێزگای کەرکوکەوە هەیە بەهۆی ئەوەی پارێزگاکە خشتە و داتاکانی کە پێشتر لەلایەن فەرمانگەی بودجەوە داواکرابوو نەناردوە..

دەشڵێت، ئێمە پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ تەواوکردنی هەموو ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە گرێبەستەکان کاتێک داتای یاسایی پێویست پێشکەش دەکرێت ، بۆیە بەپەلە دەبێت ئیدارەی کەرکوک داتاکان بنێرێت بۆ بەغداد.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژووی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، سەبارەت بە چارەنووسی حەوت هەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست بۆ کەرکوک ، دەڵێت، لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥) پێشتر پەسندکراوە و میلاکات و خەرجییەکان دیاریکراون، لە ئێستادا هیچ دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی نوێ نەماوە و پڕۆسەکە ڕاگیراوە

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ساڵی ڕابردو، بەرپرسانی کەرکوک لینکی دامەزراندنی ئەو 7 هەزار و ٣٠٤ پلەی وەزیفیەیان راگەیاندبوو کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕکردبوە و لە چاوەڕوانی دامەزراندابون

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە