دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەستی پێكرد

 

حکومەتی عێراق پێنج ڕۆژ زووتر دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد و پارەی مووچەی مانگی 4ی سەرجەم وەزارەتەكانی خەرج كرد.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، كە دەستیان كردووە بە تەمیل كردنی پارەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچە نییە.

مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەرانی عێراق تەمویل کرا، هەرێمیش تا ئێستا لیستی مووچەو میزان موراجەعەی نەناردووە بۆ بەغدا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی مانگی چوار گرفتی لەبەردەمدا نییە و تەنها هەندێک وردەکاری تەکنیکی وەک لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە مابوون کە ئەمڕۆ سەرجەمیان تەواو بوون و رەوانەی بەغدا دەکرێن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە