توركیا هەڵوێستی دەربارەی دەستبەكاربوونی پارێزگارە توركمانەكەی كەركوك ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەستبەکاربوونی محەمەد سەمعان ئاغائۆغڵۆ، وەک پارێزگاری کەرکوک بڵاوکردەوە و دەڵێت: “گەڕانەوەی مافێکی رەوایە”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەكردووە، “گەڕاندنەوەی مافێکی رەوای دواخراو بۆ هاوڵاتییە تورکمانەکانمان کە پێکهاتەی رەسەنی عێراق و کەرکوکن، دانانی پارێزگارێکی تورکمان بۆ ئەو پۆستە لە رووی پتەوکردنی گشتگیری و ئارامیی کۆمەڵایەتییەوە زۆر گرنگە”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە گرنگیی “دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان لە کەرکوک لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا لەسەر بنەمای رێککەوتن و بەشێوەی خولی” کردوە و باس لەوە کراوە، “ئەم دۆخە دەستکەوتێکی دادپەروەرانە و یەکسانە بۆ هەموو لایەنەکانی شارەکە”.

رۆژی پێنج شەممە ١٦ نیسان ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، کۆبووەوە و محەممەد سەمعان بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگاری نوێ دەستنیشان کرا. ئەمەش دوای ئەوەی ڕێبوار تەها، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە پۆستەکەی کێشایەوە.

محەممەد سەمعان ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢١ـی نیسان وەک پارێزگاری کەرکوک بە فەرمی دەستبەکاربوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە