سودانی و مالیکی: پێویستە ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خێرا بکرێن

محەمەد شیاع سودانی و نووری مالیکی کۆبوونەوە و پرسی خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوویان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد. لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و دۆخی گشتی وڵات کرد.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، سودانی و مالیکی جەختیان لە گرنگی خێراکردنی ڕێکارە یاسایی و سیاسییەکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت بەزووترین کات هەنگاوەکان کۆتاییان بێت بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارەکەدا جەخت کراوەتەوە سەر تەواوکردنی هەموو ئەو پێداویستییانەی کە پەیوەستن بە قۆناغی داهاتووی حکومڕانی، بە ئامانجی دەستپێکردنی کارنامەی حکومەت لە کاتێکی نزیکدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە