بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکرایەوە

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە شارۆچکەی چۆمان بووە کە 57 ملیمەترە.

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. لە ناو هەموو ئەو ناوچانەی کە ئامارەکانیان وەرگیراوە، شارۆچکەی چۆمان بە تۆمارکردنی 57 ملیمەتر، پلەی یەکەمی گرتووە و زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە.

پارێزگای هەولێر: دوای چۆمان، سۆران بە 54.2 ملیمەتر و حاجی ئۆمەران بە 47.4 ملم زۆرترین بڕیان لێ باریوە.

پارێزگای سلێمانی: سەنگەسەر بە 35.7 ملیمەتر و سەروچاوە بە 32.1 ملیمەتر لە پێشەنگدان.

پارێزگای دهۆک: دێرەلوک بە 39 ملیمەتر و زاویتە بە 25 ملیمەتر زۆرترین بارانیان لێ باریوە.

پارێزگای کەرکووک: ناوچەی شوان بە 20.8 ملیمەتر زۆرترین ڕێژەی تۆمار کردووە.

پارێزگای هەڵەبجە: تەوێڵە بە 18.7 ملیمەتر لە ڕیزبەندی یەکەمی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە دێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە