فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئامادەین وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەر جۆرە پێشێلکارییەکی دوژمن بدەینەوە.
عەلی عەبدوڵاهی، فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیا ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەر جۆرە پێشێلکارییەک و شکاندنی بەڵێننامەکان لەلایەن دوژمنەوە.
وتیشی: “هێزە چەکدارە ئازاکانی ئێران ئامادەن بۆ وەشاندنی وەڵامی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ و کاریگەر لە دژی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەکی دوژمن”.
ڕاشیگەیاند، “ڕێگە نادەین سەرۆکی درۆزن و خەیاڵپڵاوی ئەمریکا سوود لە دۆخی ئێستا وەربگرێت یان گێڕانەوەی هەڵە و درۆ دەربارەی دۆخی مەیدانی بڵاو بکاتەوە”.
عەلی عەبدوڵاهی وتیشی: “ڕێگە بە ترەمپ نادەین لە سایەی بێدەنگیی جەنگی سەربازیدا، گێڕانەوەی درۆ دەربارەی دۆخی مەیدانی بڵاو بکاتەوە، بەتایبەت لە پرسی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزدا”.
