“لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەموو حاجیانی سلێمانی بەڕێدەکەون”

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، کە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی سنووری سلێمانی بەرەو وڵاتی سعودیە لە رێگەی وشکانییەوە بەڕێدەکەون، هەر قافڵەیەک دوو پاسی بۆ دابین کراوە.

عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە کنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی 7ی ئایاری 2026، سەرجەم حاجییانی پارێزگای سلێمانی کە پێکهاتوون لە 25 قافڵە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون کە ژمارەیان هەزار و 262 حاجیە، هەر قافڵەیەک دوو پاسی بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی هەر نەفەرێک دوو کورسی بەربکەوێت و گەشتەکەی بە ئیسراحەت بکات.

دەشڵێت: لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون.

ئەوەشی خستەڕوو: حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە بۆ هەر حاجیەک دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بگۆڕێتەوە، ئەمەش شتێکی باشە و لەو ئاڵوگۆڕە هەر حاجیەک نزیکەی 420 هەزار دیناری بۆ دەگەڕێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە