“هەناردەکردنی نەوت لە کەرکووکەوە بۆ جەیهان دەستپێدەکاتەوە”

وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێڵی (کەرکووک-جەیهان) لە ڕێگەی فیشخابوورەوە کارا دەکرێتەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیدایە بۆ فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت و زیادکردنی ئاستی هەناردە، بەتایبەت لە سایەی ئەو ئاڵنگارییانەی بە هۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بووە.

ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هێڵە دەتوانێت ڕۆژانە نزیکەی 600  هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات، لە کاتێکدا توانای دیزاینکراوی هێڵەکە دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان لە ڕێگەی ئەو هێڵەی بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، نزیکەی 200  هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.

بەزون ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی نەوت کار بۆ سوودوەرگرتن لە هەموو ڕێگەکان دەکات، چ لە ڕێگەی بۆرییەکانەوە بێت یان گواستنەوە بە تانکەر. سەرەڕای سنوورداریی بڕی هەناردە، کارکردن بە هێڵی بەندەری بانیاسی سووریاش بەردەوامە و وەزارەتەکە چاودێری پەرەپێدانی ژێرخانی وزە دەکات بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە