لە ڕووداوێکی سروشتیدا لە گوندی شێخکای سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، هەورەبروسکە بەر شوانێک و مێگەلەکەی کەوتووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا شوانەکە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شێخان کراوە.
هاوکات هەورەبروسکەکە زیانێکی زۆری ماددی بە خاوەن مەڕەکان گەیاندووە و بووەتە هۆی لەناوچوونی نزیکەی 100 سەر مەڕ کە خاوەندارێتییەکەیان بۆ دوو خێزان دەگەڕێتەوە.
لای خۆشیەوە، نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە بڵاویكردەوە، لەماوەی چەند کاتژمێری ئێوارەی ئەمڕۆ 35 حاڵەتی برینداربوون و بەربوونەوە و شکانی قاچ و دەست و پێگەیشتنی ئازار بەجەستە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە تۆمارکراون بەهۆی بەهێزی شەپۆلی تەرزە و باران و ئاڵۆزبوونی دۆخی هاتووچۆی ڕێگاوبان و پیادەڕۆیی و ڕاکردنی هاووڵاتیان لەزیانەکانی تەرزە و باران.
