ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژناکرێتەوە

ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژناکرێتەوە و گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦)، ڕایگەیاند کە ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکرێتەوە، کە بڕیارە ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو بەکاتی واشنتۆن کۆتایی بێت.

ترەمپ جەختی کردەوە، کە ئەگەر تاوەکو ئێوارەی چوارشەممە نەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئاگربەستەکە درێژ ناکرێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و تا واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیر و کۆتایی، بە ڕووی کەشتی ئێرانیدا ناکرێتەوە.

ترەمپ وتی “پەلە ناکەم لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی خراپ، چونکە کاتی پێویستمان لەبەردەستە بۆ گەیشتن بە ئەنجامە خوازراوەکان.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنی ئێرانی هەوڵی کردنەوەی گەرووی هورمز دەدات، بەڵام ئەوە تەنها بە واژۆکردنی ڕێککەوتن دەبێت، پێشبینیشی کرد ئەگەر لێکتێگەیشتن نەبێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەستپێبکەنەوە.

ناوچەکە چاوەڕێی چوارشەممەیەکی یەکلاکەرەوە دەکات؛ یان ڕێککەوتنێکی گشتگیر یان گەڕانەوە بۆ پێکدادانە سەربازییەکان و بەردەوامیی قەیرانی وزە لە ڕێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە