شارەزایەكی كەشناسی كەشوهەوای رۆژی هەینی بڵاوكردەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە گەرمای بێزارکەر هەست پێدەکرێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بۆ (خەڵك) ئاشکرایکرد، کە ڕۆژی هەینی داهاتوو، کەشوهەوا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا سەقامگیر دەبێت و هیچ بارانبارینێک نابێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەش دەرفەتێکی گونجاوە بۆ هاووڵاتییان بەمەبەستی گەشت و سەیران.

ڕوونیشی كردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوا بە گشتی بەهاری و تا ڕادەیەک گەرم بێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو پێنج پلە بەرزتر دەبنەوە.

پێنجوێنی ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ناوچەکانی هەولێر، گەرمیان و کەرکوک، گەرمایەکی بێزارکەرتر هەست پێدەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە