بانکی ناوەندیی عێراق ئەو راپۆرتانەی رەت کردەوە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ناردنی دۆلاری نەختینەی بۆ بەغدا راگرتبێت.
بانکی ناوەندیی عێراق (CBI) لە راگەیەندراوێکدا، ئەو راپۆرتانەی رەت کردەوە باس لەوە دەکەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناردنی دۆلاری نەختینەی بۆ بەغدا راگرتبێت.
بانکی ناوەندی جەختی کردەوە، ناردنى دۆلار لە بانکی یەدەگی فیدراڵی نیویۆرکەوە بۆ بەغدا بەردەوامە، بەڵام سەرەڕای ئەم دڵنیاییە، نرخی دینار لە بازاڕەکاندا تووشی شڵەژان بووە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە کەناڵی “ئەلحەدەس” بڵاوی کردەوە، واشنتن بەهۆی هەبوونی میلیشیاکان لە ناو دەسەڵاتدا، تەواوی گواستنەوەی دراو و هەماهەنگییە ئەمنییە فەرمییەکانی لەگەڵ عێراق سڕ کردووە.
