عێراق بڕێکی تر پارە بۆ هەرێم دەنێرێت

 ناردنی گوژمەیەکی تری پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا.

سەروەر هاوار، بریکاری وەزیری بازرگانی هەرێم بە میدیای سەر بە پارتی ڕاگەیاندووە، بەغدا چوارەمین شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی بۆ ساڵی 2025 خەرج کرد.

بەپێی وتەی بریکاری وەزیر، بڕی پارەکە 8 ملیار و 945 ملیۆن دینارە و پارەکە بەمشیوەیە دابەشدەکرێت:

    • سلێمانی: 3 ملیار و 498 ملیۆن دینار.

    • هەولێر: 2 ملیار و 842 ملیۆن دینار.

    • دهۆک: 2 ملیار و 605 ملیۆن دینار.

ڕەوشی گشتی پارەی گەنم: تا ئێستا بە چوار گوژمە بڕی نزیکەی 105 ملیار دینار نێردراوە، بەڵام هێشتا زیاتر لە 195 ملیار دیناری تری جوتیاران لای حکومەتی بەغدا ماوە و نەهاتووە.

هەواڵی خۆش بۆ جوتیاران: جگە لە ناردنی پارەکە، بڕیاری زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی هەرێم لە لایەن وەزیری کشتوکاڵی عێراقەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە 290 هەزار تۆنەوە بۆ 400 هەزار تۆن بەرزکراوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە