لە پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم پەسەند كران.
د بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامان لە ناو پەرلەمان، دەنگماندا لەسەر بڕیارێک کە لە چوار بڕگە پێک هاتووە و لە بەرژەوەندی جوتیارانە.
وتیشی، “ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی جوتیاران و دابینکردنی پاڵپشتی زیاترە بۆیان، تا بتوانن بەردەوام بن لە خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بڕیارەکان بریتین لە؛
١- ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی جوتیاران تا پەسەندکردنی بودجە.
٢- دیاریکردنی نرخی گەنم هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.
٣- هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی “حجب”ی پێشوەختە پێش رادەستکردنی گەنم.
٤- خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران.

