حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هەرێم دەركرد و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە 290 تۆنەوە کرایەوە بە 400 تۆن.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر کێشەکانی جوتیاران ئەمڕۆ دوو شەممە، لە بەغدا لەگەڵ د. غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەردانی، د.مەهدی سەهەر ئەلجبوری، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی عێراق بە وەکالەتمان کرد.
دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا داوامانکرد، وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە 290 هەزار تۆنەوە بکرێتەوە 400 هەزار تۆن و دابەشکاری وەرگرتنی جوتیاران دادپەروەرانە بێت، لەبەرامبەردا د. مەهدی بەڵێنیدا، کە رێژەکە لەسەر داوای ئێمە زیاد بکاتەوە بۆ 400 تۆن.
ئاشكراشی كرد، پێشنیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتمان کرد بۆ ناردنی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی تایبەت بە چاندنی گەنم دیاری بکات و ئیتر رێژەیەکی جێگیر بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاری بکرێت.
ڕاشیگەیاند، دواکەوتنی پارەی شایستەیی جوتیاران و پێویستی خێرای دابەشکردنیان تاوتوێکرا و وەزیر کشتوکاڵ ئاشکرایکرد: کە هەموو هەوڵێک دەدەن کە شایستەی جوتیاران بە زووترین کات بدرێت.
