کاتی نانخواردن چۆن کاریگەری لەسەر کێش و سووتانی چەوری هەیە؟

بۆ ماوەیەکی درێژ وا دەزانرا پەیوەندی نێوان خواردن و کێش تەنها هاوکێشەیەکی ژمێریارییە (کالۆری دێت و کالۆری دەچێت)، بەڵام زاناکان زانیاری نوێیان دۆزیوەتەوە کە دەریدەخات کاتی خواردن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر سووتانی چەوری هەیە، چونکە جەستەی مرۆڤ بەپێی “کاتژمێری بایۆلۆژی” کار دەکات.

پەیوەندی کاتی خواردن و سووتانی چەوری

توێژینەوەیەکی زانکۆی (Johns Hopkins Medicine) دەریخستووە ئەو کەسانەی ژەمی ئێوارە درەنگ و لە سەعات ١٠ی شەو دەخۆن، بەراورد بەوانەی لە سەعات ٦ی ئێوارە دەخۆن، ڕێژەی شەکری خوێنیان بە ڕێژەی ١٨٪ بەرز دەبێتەوە.

هەروەها، ڕێژەی سووتانی چەوری لە جەستەیاندا بە ڕێژەی ٢٠٪ دادەبەزێت. ئەمەش چونکە جەستە لە شەودا ئامادەیە بۆ خەو، نەک بۆ هەرسکردن و سووتانی وزە، بۆیە زیاتر مەیلی بۆ “کۆکردنەوەی چەوری” هەیە.

 

کاتژمێری بایۆلۆژی و کێش

هۆرمۆنەکانی بەرپرس لە ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن و میتابۆلیزم، وەک (ئەنسۆلین و لیپتین)، لە نیوەی یەکەمی ڕۆژدا بە بەرزترین کارایی کار دەکەن. بۆیە خواردنی زۆرترین کالۆری لە بەیانیان و نیوەڕواندا، هاوتایە لەگەڵ پرۆگرامسازیی سروشتیی جەستە و دەبێتە هۆی سووتانی وزەی زیاتر لەبری کۆکردنەوەی وەک چەوری.

چارەسەری جادوویی؛ “خواردنی سنووردار بە کات

ئەم ستراتیژییە پشت دەبەستێت بە خواردن لە کاتە پێشوەختەکانی ڕۆژدا و جێهێشتنی ماوەیەکی درێژی “ڕۆژووی شەوانە”.

ئەم پشووە ڕێگە بە جەستە دەدات خانەکان چاک بکاتەوە و دەست بکات بە سووتانی ئەو چەوریانەی پێشتر لە ناو خانەکاندا کۆکراونەتەوە.

بۆچی “ڕێجیم” شکست دەهێنێت؟

زۆرێک لە ژنان دەپرسن بۆچی کێشیان دانابەزێت سەرەڕای خواردنی تەندروست؟ وەڵامەکە لە “تێکچوونی میتابۆلیزم”دایە بەهۆی شەونخونی و نانخواردنی درەنگ. خواردنی شەوانە دەبێتە هۆی:

  • بەرگری ئەنسۆلین: جەستە ناتوانێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ شەکر بکات.
  • تێکچوونی هۆرمۆنی گەشە: کە بەرپرسە لە بنیاتنانی ماسولکە و سووتانی چەوری لە شەودا.
  • ئارەزووی شەکر: تێکچوونی خەو وات لێدەکات ڕۆژی دواتر ئارەزووی خواردنی شیرینی بکەیت.

٤ ڕێنمایی بۆ دابەزاندنی کێش بەپێی سەعاتی بایۆلۆژی؛

١. بەیانیان بە زوویی نان بخۆ: چونکە جەستە لە بەیانیاندا هەستیارییەکی بەرزی بۆ ئەنسۆلین هەیە.

٢. یاسای ٣ کاتژمیر: دەبێت دوا ژەمی خواردن لایەنی کەم ٣ کاتژمێر پێش خەوتن بێت.

٣. تیشکی خۆر و خواردن: لەگەڵ نانی بەیانی بچۆ بەر تیشکی خۆر، ئەمە کاتژمێری بایۆلۆژیت ڕێکدەخاتەوە.

٤. واز لە “ژەمی سووکی شەوانە” بهێنە: ئەو خواردنە سووکانەی لە کاتی فیلم سەیرکردن لە شەودا دەخورێن، هۆکاری سەرەکین بۆ قەڵەوی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە