ڕۆبۆتەکان جیهان سەرسام دەکەن، لەماراسۆنی پەکیندا پێش ڕاکەرەکان دەکەون

 

لە نمایشێکی سەرنجڕاکێشدا کە گوزارشت لە بازدانێکی تەکنەلۆژی گەورە دەکات، دەیان ڕۆبۆتی خاوەن شێوە مرۆیی (Humanoid) کە لە وڵاتی چین دروستکراون، تواناکانی خۆیان لە نیوەی ماراسۆنی پەکیندا پیشان دا.

ئەم ڕۆبۆتانە توانییان بە خێراییەک ڕابکەن کە لە ڕاکەرە مرۆڤە پیشەگەرەکان خێراتر بن.

بە پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو کە زۆربەی ڕۆبۆتەکان نەیانتوانی پێشبڕکێکە تەواو بکەن، ئەمساڵ گۆڕانکاری بنەڕەتی ڕوویدا.

ژمارەی ڕۆبۆتە بەشداربووەکان لە ٢٠ دانەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ڕۆبۆت زیادیکرد.

نموونە پێشکەوتووەکانی ئەمساڵ نەک هەر کێبڕکێی وەرزشوانە پیشەگەرەکانیان کرد، بەڵکو بە جیاوازی زیاتر لە ١٠ خولەک پێشیان کەوتن، ئەمەش بووە جێی سەرسوڕمانی ئامادەبووان و تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیای بزووتنەوە و ژیریی دەستکرد.

ڕۆبۆتەکان جیهانی وەرزش داگیر دەکەن

لە کێبڕکێی ئەمساڵدا کە ٢١ کیلۆمەتر بوو، نزیکەی نیوەی ڕۆبۆتەکان توانییان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ ئاڕاستەکردنی دوورەدەست بەسەر زەوییە سەختەکاندا ڕابکەن.

ئەم ڕۆبۆتانە لە تەنیشت ١٢ هەزار ڕاکەری ژن و پیاو لە هێڵە تەریبەکاندا دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی بەرکەوتن ڕونەدات.

ڕۆبۆتی براوە کە لەلایەن کۆمپانیای “” (Honor) ی چینییەوە پەرەی پێدراوە، توانی ماوەی پێشبڕکێکە بە ٥٠ خولەک و ٢٦ چرکە ببڕێت.

بەمەش چەند خولەکێک لە ژمارەی پێوانەیی جیهانی نیوەی ماراسۆن خێراتر بوو، کە پێشتر بە ناوی ڕاکەری ئۆگاندا “جەیکۆب کیپلیمۆ” تۆمار کرابوو.

تیمەکانی کۆمپانیای “ئۆنەر” (کە پێشتر لە هواوی جیابووەتەوە) سێ پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.

“دو شیاودی”، ئەندازیار لە تیمی براوە، ڕایگەیاند؛ پەرەپێدانی ئەم ڕۆبۆتە ساڵێکی خایاندووە و قاچەکانی بە درێژی ٩٠ بۆ ٩٥ سانتیمەتر دروستکراون بۆ ئەوەی لاسایی جوڵەی ڕاکەرە پیشەگەرەکان بکەنەوە.

هەروەها سیستمێکی ساردکەرەوەی شلەی تێدا بەکارهاتووە کە هاوشێوەی ئەو سیستمەیە کە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکاردێت.

ئەو ئەندازیارە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم کەرتە هێشتا لە سەرەتای ڕێگادایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە