نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار لە پڕۆتۆکۆلی (Kelp DAO) دزرا

لە هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنیدا؛ نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار لە پڕۆتۆکۆلی (Kelp DAO) دزرا.

بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان یەکێک لە گەورەترین و کوشندەترین هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ساڵی ٢٠٢٦ی بەخۆوە بینی. پڕۆتۆکۆلی (Kelp DAO) کە یەکێکە لە پڕۆتۆکۆلە ناسراوەکانی کەرتی (Liquid Restaking)، کرایە ئامانج و بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت.

 هێرشەکە ڕاستەوخۆ ڕەمزی (rsETH)ی کردووەتە ئامانج. هاککەرەکان توانیویانە سوود لە کەلێنێکی تەکنیکی لە سیستەمی “پردی نێوان تۆڕەکان” (Cross-chain Bridge) وەربگرن، ئەمەش ڕێگەی پێداون بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بگات بەو سەرمایانەی کە لە پڕۆتۆکۆلەکەدا وەک گەرەنتی دانراون.

بەهۆی ئەم هێرشەوە، نرخی دراوە پەیوەندیدارەکان بە پڕۆتۆکۆلەکەوە دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و چەندین پڕۆتۆکۆلی تری دارایی نامەرکەزی (DeFi) کارەکانیان لەگەڵ (rsETH) ڕاگرتووە بۆ ڕێگریکردن لە زیانی زیاتر. پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا ئەم ڕووداوە بە “گەورەترین هاککردنی ساڵ” و زەنگێکی مەترسیدار بۆ پاراستنی سەرمایە دیجیتاڵییەکان دادەنێن.

تا ئێستا تیمی (Kelp DAO) سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و هەوڵدەدەن بەشێک لە سەرمایە دزراوەکان بگەڕێننەوە، بەڵام هێشتا ناسنامەی هاککەرەکان دیار نییە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە