بۆ مافێكی خەڵكی هەرێم 110 واژۆ لە پەرلەمانی عێراق كۆكرایەوە

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا واژۆی نزیكەی 110 پەرلەمانتاری بۆ خەرج كردنی پارەی جوتیاران كۆكردۆتەوە و دەڵێت: یاداشتەكەمان سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر كردووە تاكو ئاڕاستەی سەرۆك وەزیران بكرێت.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق واژۆی 110 پەرلەمانتاری عێراقی و كوردم كۆكردۆتەوە بۆ خەرج كردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران.

دەشڵێت: لە یاداشتەكەماندا بە واژۆی پەرلەمانتارانەوە داوامان كردووە بۆ خەرج كردنی شایستەی دارایی سەرجەم جوتیارانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشی كرد، تاكو ئێستا لە ساڵی 2025 حكومەتی عێراقی بڕی ترلیۆنێك و 600 ملیار دیناری جوتیارانی لایە و خەرجی نەكردووە.

سروە محەمەد وتیشی، “یاداشتەكەمان سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر كردووە تاكو ئاڕاستەی سەرۆك وەزیران بكرێت تاكو ئەویش فەرمان بكات بە خەرج كردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە