نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریكرا

 

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ نرخی هەر تەنێک گەنم ٧٠٠ هەزار دینارە و عێراق نزیکە لە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا، کە پێویستی ساڵانەی وڵاتەکە نزیکەی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تەنە.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، ئاشکرای کرد، کە ئەمساڵ کۆمپانیاکەیان سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکات و ڕۆژانە لە هەر شوێنێکی تایبەت بە وەرگرتنی گەنم، تەنیا ١٠٠ بارهەڵگر وەردەگیرێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بەردەم سایلۆکان.

گەرعاوی وتیشی، “ئەمساڵ هەر تەنێک گەنم بە ٧٠٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق نزیکە لە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا، کە پێویستی ساڵانەی وڵاتەکە نزیکەی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆنە.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ چوار ملیۆن تۆن یان زیاتر گەنم وەربگیرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە