ترەمپ: بەخۆشی بێت یان بەهێز ئێران دەبێت ڕێبکەوێت

ترەمپ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە “خۆشی یان بە هێز” ڕوودەدات و هەڕەشەی بۆردومانکردنی وێستگەکانی کارەبا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە (١٩ی نیسانی ٢٠٢٦)، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ تاران و دۆسیەی ئاگربەست ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی دەتوانێت بە چەندین ڕێگەی جیاواز بگاتە ڕێککەوتن.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی “ئەی بی سی نیوز” هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و وتی: “ئەگەر ئێران ڕێککەوتنەکە واژۆ نەکات، هەموو وڵاتەکە بۆردومان دەکەین؛ لەو کاتەشدا وێستگەکانی کارەبا و پردەکان دەبنە ئامانجی شەرعی سوپای ئەمریکا.”

جەختیشی کردەوە، کە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە هەر شێوەیەک بێت ڕوودەدات، جا چ بە ڕێگەی “ودددی و ئاشتییانە بێت یان بە ڕێگەی سەخت و فشار.”

سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە جارید کۆشنەر و وێتکۆڤ لە ڕێگەدان بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان. بڕیارە ئەم دانوستانانە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێبکەن و ئەگەری هەیە تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام بن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێران پێشێلکارییەکی مەترسیداری لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا ئەنجامداوە، بەڵام وتیشی: “هێشتا بڕوامان وایە کە دەتوانین بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە