لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە کرا

لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادە كراوە و لە گەنجینەكانیش پەسەند كراوە و ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدای دەکات.

فێنك حەسیب، بەرپرسی بایۆمەتریی هەولێر و سەرپەرشتیاری ئامادەكردنی لیستی مووچە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی سێ لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادە كراوە و لە گەنجینەكانیش پەسەند كراوە”.

باسی لەوەشکردووە، “329 یەكەی ژمێریاری لە هەولێر لیستیان ئامادە كردووە و پەسەندیش كراوە”.

بەرپرسی بایۆمەتری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو ئەركەی لەسەر ئێمە بوو بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی سێ تەواو كرا و لیستەكە لەلایەن فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری دەدرێتە وەزارەتی دارایی”.

لای خۆیەوە، یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی، ڕایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی چوار لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) زیاتر لە 95%ی تەواو كراوە و چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی ماون و ئەوانیش تەواوی دەكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو فەرمانگانەی ماون، ئەوانیش بۆ گەنجینەی دەنێرن و لیستەكە پەسەند دەكرێت و ئەمڕۆ ئامادە بێت”.

بە وتەی یادگار جەبار،” 470 فەرمانگە هەیە لە رێگەی سیستەمی پەیڕۆل لیستی مووچە ئامادە دەكرێت و لەو ژمارەیە چەند فەرمانگەیەك ماون، ئەوانیش ئامادە دەبن”.

سەرپەرشتیارەكەی ئامادەكردنی لیستی مووچە ئاشكراشی كرد، “هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو، لیستی مووچە لە رێگەی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا رەوانە دەكرێت”.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم هەوڵ دەدات ئەم هەفتەیە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچووونەوەی مانگی سێ بەتەواوی ئامادە بێت، بۆ ئەوەی بۆ بەغدا رەوانە بكرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە