قاڵیباف: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتن هەبووە

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان تاران و واشنتن “پێشکەوتنی بەدەستهێناوە”، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی رێککەوتنی کۆتایی.

قاڵیباف کە هەفتەی ڕابردوو بەشداربوو لە گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد: “هێشتا لە ڕێککەوتنی کۆتایی دوورین، راستە لە دانوستانەکاندا پێشکەوتنمان هەبووە، بەڵام تا ئێستا چەندین کەلێن و پرسی بنەڕەتی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە”.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بەردەوامن.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان جەختی لە باڵادەستیی سەربازیی وڵاتەکەی کردەوە لە گەرووی هورمز و ڕایگەیاند: گەرووەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تارانە”، قالیباف بڕیاری ئەمریکای بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بە بڕیارێکی نەفامانە وەسف کرد و دەڵێت: “هێزەکانمان ئامادەن بۆ ئەوەی بە تووندی وەڵامی هەر جووڵەیەکی واشنتن بدەینەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە