ئەکسیۆس: ئەمریکا باس لە هەڵگیرساندنەوەی جەنگ دەکات

ئەکسیۆس: واشنتۆن هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی جەنگ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێێنا.

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە (١٨ی نیسانی ٢٠٢٦)، ئەگەری هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جەنگ دەستپێبکاتەوە ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانی توندی گەرووی هورمز بەدی نەیەت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەرپرسانی ئەمریکی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنە نوێیەکانی پەیوەست بە گەرووەکە ئەنجامداوە، ئەمەش لە نێوان هۆشدارییەکاندا کە چەقبەستوویی دیپلۆماسی ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، واشنتۆن بە نیگەرانییەوە چاودێری زیادبوونی ئاماژەکانی نەبوونی هیچ دەستکەوتێکی دیپلۆماسی دەکات، لە کاتێکدا پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوامن بۆ ڕێگریکردن لە خلیسکانی قەیرانەکە بەرەو پێکدادانی ڕاستەوخۆ.

ئەم پەرەسەندنانە لە سایەی گرژییەکی بێوێنەی ناوچەکەدا دێن، کە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی و سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستیپێکرد و دواتریش کاردانەوەی توندی ئەمریکا و ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە