فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بڕیارێکی توند و کتوپڕی سەبارەت بە بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی ڕاگەیاند و بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ئەمشەو ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم بڕیارەیان دوای ئەوە دێت کە لە ناو پەرلەمانی عێراق دەستوور و یاساکان پێشێل کران. هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە هەرسێ بنەمای سەرەکیی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) کە پڕۆسەی سیاسی عێراقی لەسەر بونیاد نراوە، پشتگوێ خراون.
فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تا کاتێکی نادیار.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە و ئەم هەڵوێستەشیان لە پێناو پاراستنی ئەو بنەمایانەدایە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:
