واشنتۆن دەست بەسەر کەشتییەکانی ئێران دەگرێت

ئاڵۆزییەکان لە هورمز؛ واشنتۆن ئامادەکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکانی ئێران دەکات.

بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند، سوپای ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵکوتانە سەر ئەو کەشتییە نەوتییانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.

سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”یان ڕاگەیاندووە، کە سوپای ئەمریکا پلانی هەیە بۆ هەڵکوتانە سەر تانکەرە نەوتییەکانی ئێران و کۆنترۆڵکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر جوڵەکانی تاران.

لە بەرامبەردا، ئێران تەنها دوای یەک ڕۆژ لە کردنەوەی گەرووی هورمز، جارێکی تر گەرووەکەی داخستەوە. ئەم بڕیارە بووەتە هۆی پەککەوتنی جوڵەی کەشتیوانی کە لە ماوەیەکی کورتدا لانی کەم هەشت تانکەری نەوت پێیدا تێپەڕیبوون.

دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، کە چەندین تانکەر و کەشتی لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی تەقەکردن و هاوێشتنی مووشەک بوونەتەوە، هاوکات بەلەمه‌کانی سەر بە سوپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوە لە یەکێک لە کەشتییەکان نزیک بوونەتەوە.

گەرووی هورمز بە شادەمارێکی سەرەکی وزەی جیهان دادەنرێت، چونکە نزیکەی پێنج یەکی پێداویستییەکانی نەوت و گازی سروشتی شل لەو ڕێگەیەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە