شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

هۆشدارییەکی بەپەلە: شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

زەکەریا کانی پاشایی، پێشبینیکاری کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، کە لە درەنگانی ئەمشەوەوە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەهێزی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان هەورەبروسکەی زۆر بەهێز، بارانی لێزمە و تەرزە ببارێت، کە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناوچە نزمەکان و کەنار ڕووبارەکان زیاد دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی زەکەریا کانی پاشایی، بۆ ئەمشەو و سبەینێ، مەترسییەکی جددی هەیە لەسەر چەند ناوچەیەکی دیاریکراو بەهۆی دروستبوونی هەوری بروسکەداری جۆری (Supercell) کە باران و تەرزەیەکی زۆر و کتوپڕی لەگەڵدایە، بەتایبەت لە کۆیە و ڕانیە، و بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک.

ئەو شارەزایە لەبارەی کەش و هەوای سبەی دەڵێت، سبەینێ دوای نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی هەوری سۆپەرسێڵ و بارینی تەرزەی زۆر هەیە، و پلەکانی گەرمی بە ڕێژەی ٥ پلە نزم دەبنەوە، و خێرایی با بە شێوەیەکی مامناوەند دەبێت.

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکرێت لە کاتی هەورەبروسکە و بارانی بەهێزدا لە ناوچە شاخاوییەکان و نێزیک دۆڵ و لافاوەکان دوور بکەونەوە، هەروەها شۆفێران لە کاتی کەمبوونەوەی مەودای بینیندا ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە