هۆشداریی لە لافاو و لێزمەباران دەدرێت

هۆشداریی لە لافاو و لێزمەباران؛ کەشناسی کاتی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارین دەدات کە لە سبەی شەممەوە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن مەترسیی لافاوی لێدەکرێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی شەممە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا، بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەکات. بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە، بارانەکە دەگۆڕێت بۆ مامناوەند و زۆربەی شوێنەکان دەگرێتەوە، کە هەندێک کات هەورەبروسکە و لێزمەبارانی لەگەڵدا دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، لە ڕۆژی شەممەوە تاوەکو بەرەبەیانی یەکشەممە، ئەگەر هەیە لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و موسڵ زۆرترین بڕی باران ببارێت و لە هەندێک ناوچەش تەرزەی لەگەڵ بێت.

کەشناسی هۆشدارییەکی تایبەت بۆ ڕۆژی دووشەممە دەردەکات و ڕایدەگەیەنێت: “لە سنووری کۆیەوە تاوەکو گەرمیان و سلێمانی، ئەگەری تاوەبارانی بەهێز و دروستبوونی لافاو هەیە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە