نێچیرڤان بارزانی و نێردەی ترەمپ لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و نێردەی ترەمپ لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە؛ کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی بەشداریی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێ کران. هەردوولا بە وردی باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ڕەوشی کورد لەو وڵاتە کرد.

تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تەرخانکرا بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە: “هەردوولا تیشکیان خستە سەر کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.”

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام کردووەتەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری. هەروەها چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە