وەزارەتی کارەبا سیستەمی دیجیتاڵی لە پێنج ناوچەی دیکە کارا دەکات

 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستبەکاربوونی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزەی پێنج ناوچەی دیکەی هەرێم ڕاگەیاند، کە بریتین لە (سۆران، کۆیە، شێخان، سیمێل و خەبات).

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەت، بە کاراکردنی ئەم سیستەمە لەو ناوچانە، نزیکەی ٣٠٠,٠٠٠ هاوبەشی نوێی کارەبا دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی “ئی-پسوولە” وەربگرن. ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و ئاسانکاری لە پرۆسەی پێدانی پارەی کارەبا بە شێوەیەکی دیجیتاڵ.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “ڕووناکی”دایە، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییە بۆ تەواوی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦. لە ئێستادا بە زیادبوونی ئەم ناوچانە، نزیکەی ٨٠٪ی هاوبەشانی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێم کەوتوونەتە ناو یەک سیستەمی دیجیتاڵی یەکگرتووەوە.

پێشتر ئەم سیستەمە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە و ڕاپەڕین جێبەجێ کرابوو، کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە ڕاییکردنی کارەکانی هاووڵاتیاندا بەدەستهێنابوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە