ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: گەورەترین قەیرانمان هەیە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی وزە بووینەتەوە.

فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٦ی نیسانی ٢٠٢٦) ڕایگەیاند، جیهان لە ئێستادا ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی وزە بووەتەوە لە مێژووی نوێدا؛ ئەمەش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەککەوتنی گەیشتنی نەوت و گاز، لە نێوەندی مەترسییە جدییەکان بۆ پەکخستن یان داخستنی گەرووی هورمز، کە بە گرنگترین ڕێڕەوی زیندووی وزە لە جیهاندا دادەنرێت.

بیرۆڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونی کردەوە، قەیرانی ئێستا لە ڕووی کاریگەری و توندییەوە، لە قەیرانەکانی نەوتی ساڵانی ١٩٧٣ و ١٩٧٩ و تەنانەت قەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ش تێپەڕیوە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە قەبارەی کەمیی دابینکردنی وزە گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە.

ناوبراو جەختی کردەوە، گەرووی هورمز خاڵێکی هەستیار و تەنگژەیە لە سیستەمی جیهانیی وزەدا، هەر پەککەوتنێک لە هاتوچۆی دەریایی لەو گەرووەدا، ڕاستەوخۆ و بە توندی ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخەکانی نەوت و زنجیرەی دابینکردنی جیهانی دەبێت=.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە کە هەڕەشە لە ژێرخانی وزە دەکات، بە جۆرێک دەیان دامەزراوەی زیندوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش ئەگەری بەردەوامبوونی قەیرانەکە و خراپتربوونی لێکەوتە ئابوورییەکانی زیاتر دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە