بڕیارێکی نوێی بۆ ڕۆژانی هەینی دەرکرا

هاتووچۆی هەولێر بڕیارێکی نوێی بۆ ڕۆژانی هەینی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێکخستنی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان، ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو ڕێگایانەی کە دەبنە ناوچەی گەشتیاری. ئەم بڕیارە تەنها ڕۆژانی هەینی دەگرێتەوە.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم هەنگاوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ ڕێگریکردنە لە دروستبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگاکانی ناوچە گەشتیارییەکان، تاوەکو هاووڵاتییان و گەشتیاران بتوانن بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن.

داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر و خاوەن ماتۆڕسکیلەکان دەکرێت پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە