ئیمارات داوای ڕاگرتنی هێرشی میلیشیاکان لە عێراق دەکات

بە هۆی هێرشی میلیشیا شیعەکانەوە، ئیمارات کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراقی بانگهێشت کرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، بە هۆی بە ئامانجگرتنی وڵاتەکەیان و وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستە کراون، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەبوزەبی عومەر عەبدولمەجید حەمید عوبێدی بانگهێشتی وەزارەتەکە کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە خاکی عێراقەوە هەندێک لە دامەزراوە گرنگەکانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بە ئامانج دەگرن. ئەو کردەوەیە کە پێشێلی سەروەری و کایەی ئاسمانی وڵاتەکان دەکات لە هەمان کاتدا یاساکانی نێودەوڵەتیش ژێر پێ دەخات”.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو کردەوانە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و هەوڵەکانی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی و ئارامی لاواز دەکات.

ئیمارات داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە کە هەموو ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە وڵاتەکەی دەکەنە ئامانج دەستبەجێ ڕابگرێت و ڕێکاری پێویست بۆ پێشگرتن لەو کردەوانە بگرێتە بەر.

پێشتریش ئەمریکا و سعوودیە بە هۆی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە