ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی نوێی تۆمار کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 95 دۆلارە، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 91 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئێران پێشنیازی کردووە بۆ ئەوەی ئاگربەست بەردەوام بێت، دەتوانێت رێگە بە کەشتییەکان بدات لە دیوی عومانی گەرووی هورمزەوە تێپەڕن.
کۆشکی سپی لەلایەکی دیکەوە گەشبینیی خۆی پێشانداوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. هەرچەندە راشیگەیاندووە فشارە ئابوورییەکان لەسەر ئەو وڵاتە زیاد دەکات.
ئەگەرچی داخرانی گەرووی هورمز بەردەوامە لە کەمکردنەوەی دابینکاری نەوت لە جیهان، بەڵام گەشبینییەکان بە درێژکردنەوەی ئاگربەست و ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا نرخەکانی نەوتی دابەزاندووە.
